ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
له سەر جوانی ڕوخساری تۆ
وێنەکێشان سەر سووڕ ماون

پەیکەرە بێ وێنەکانیش
لە ئاستی جوانیت ڕووخاون

بێ وەی شەو بێ دەتروسکێنن
پێم بڵێ ئەستێرەن یا چاون

باغەوانی گوڵی لێوت
کێ بوە وا جوان ئاوی داون؟

روح و جستەی ئەم شاعیرە
پڕ لە شێعری نەکوتراون

وشەکانی پوشی وشکن
بە ئاوری نیگات سوتاون

بە پۆلی گەشاوەی نیگات
جەرگ و دڵی من برژاون

سەدان لاوی بێ دەسەڵات
لە نیگای تۆ دا خنکاون

چرکە چرکەی کات ژمێرم
لە بێ تویی دا خەساون

وشەکانی شێعری تەڕم
خەبەردار بۆت راوەستاون

بەخت و ئیقباڵی منی بێکەس
وەکوو قژت لێک هاڵاون

پێنووسم بۆ تۆ دەنوسێ
وشەی شێعرم جوان پاراون

دیتنی تۆ ئارەزووی دڵە
بێ تۆ غەمم بە لێشاون

وەک یاریزانی تۆپی پێی
سەت گۆڵی جوانت لێداون

مانگ و رۆژ و ئەستێرەکان
ڕوو بە جوانی تۆ سوڕاون

بۆ فۆڕمۆڵی جوانی چاوت
زاناکانیش حەبەساون

لێوت ناسک وەک پەلکی گوڵ
سرووشتین یا بە سوراون؟

ئەو هەموە جوانی و ڕێک بوونەت
بە کامێرای دڵ کێشراون

دایک و بابت بەختەورن
چۆن خوا فریشتەی وێداون

کورتی ناهێنێ نوسینم
جوانیت ئیلهامی وێداون

گوڵە باغی سووری دڵم
بە بێ نازی تۆ بووژاون

پێستی هەستی سادە و ساکار
بە چنگاڵی داڵ رووشاون

کاته جوانەکانی گەڵ تۆ
لەگەڵ دڵی من تۆراون

تەواوی لاوە ئازاکان
بە قوماری چاوت دۆڕاون

کۆمەڵێک عاشقی یک لایان
وەکوو منداڵ پێی خافڵاون

کاروان کاروان وشەی شێعر
بۆ تاریفت ڕاوەستاون

بە لۆری و ماشێنی باری
نازەکانت هەڵگیراون

دنیا بێ تۆ وێرانەیە
کێوەکان برووسکە لێی داون

پێم خۆش نیە شێعرم تەواو بێ
وشەکان بۆ تۆ نووسراون
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit