ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
نەدیتنت بۆتە عادت،
ویستنت لە سەر دەوری کەم
شادی لێم بۆتە خەون،
پیکەنین لەسەر جەوری غەم

لە باوەشتا ئەتوێمەوە
وکو مۆمێک بۆ پەپولە
لە نیگای تۆ دا ئەسوتیم
وەک پەپولە لە دەوری شەم

ژیانی بێ تویی تاڵە،
پێش تۆ چۆن بوم؟ نازانم
تو لە چی ساز کراوی
کە ناتوانم لە یادت کەم

وەک تیشکی تاۆ لە ناو زستان
لایانگری زۆرت هەیە
من وەک زستانم بە بێ تو
سارد و سەهوڵ دەبێ جەستەم

تامی تاڵی قاۆەی بەختم
شیرینی ژیانی بردم
ئاواتی تامی قاوەی تاڵ،
لە نیگاهی تۆ دا دەکەم

زۆر کەس ڕقی لە قەڵە ڕەشی
دەنگ ناخۆشی سەر دارە
بلام من لە ڕەنگی وی
شێوەی قژەکانی تۆ دەکەم

وک تامی هەنارێکی خۆش
یادت لە ناۆ مێشکم دایە
لەو رۆژە کە تۆم نە دیوە
تامی هەناری ترش دەدەم

وەکو دایک کە یکەم جار
دەنگی کورپەی لا شیرینە
وای بو من و، منیش بێ تو
هاواری مە رگی زو دەکەم

هێدی هێدی ڕۆژ تێپەڕین
لە هیچ را منت کردە شاعیر
هێمن هێمن بە جێت هێشتم
حەز بە تەنیای خۆم دەکەم
ڕەشەمێ ١٣٩٨
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit