دەڵێن ژیان پڕه له خوشی
سەدان شادی لە نێو دایە
ئەی بۆ ژیان بۆته خەفەت،
هەزار مەراقی تێدایه
دەلێن عیشق و خۆشەویستی
دیاریێکه له لای خودا
ئەی بۆ عاشق خەفەت باره
عیشق نەفرەتی تێدایه
دەڵێن ئەوین مەعنای نیه
دوای مەکەوە کوڵاوی خوارە
ئەی بۆ بێ وی ژیان پوچەڵە
ساتەکانی بێ مەعنایه
دەڵێن دڵ پارچه گۆشتێکه
گوێ مەدەیە بە ترپەکەی
ئەی بۆ دەشکێت و ورد دەبێ
ناسک وەکوو شوشه وایه
دەڵێن غەم خەون و خەیاڵه
بە وی و بێ وی شتێک ناگۆڕێ
ئەی بۆچی وا لێم نێزیکە
ڕێک له نێوی جەستەم دایه
دەڵێن تەنیایی باش نیه
واز لە تەنیاییت بهێنە
ئەی بۆ بە دائم لەگەڵمە
وەکوو هاوڕێ و برا وایه
دەڵێن بوا چەماویەوە
خۆ ئەتۆ جوان و جعێڵی
ئەی بۆ دەرد و لەرزی پیری
له ناو ناخی دڵم دایه
دەڵێن ڕوو بکە لای ئاوێنه
چۆن ڕاستیەکانت پێ دەڵێت
ئەی بۆ وێنەی ناو ئاوینه
بەراو پشته و وەک درۆ وایه
دەڵێن سێبەر هاوڕێی چاکە
یک ئەندازەو هاوسەفەرتە
ئەی بۆ سێبەر جارجار کورته و
جاری واشه بڵیند باڵایه
دەڵێن فەرماندەی لەش مێشکه
و بڕیارەکان لە لای وێ ڕان
ئەی بۆ له ناو لەشی من دا
بڕیارەکان له دڵ ڕایه
دەڵێن عیشق بۆ عاشقەکان
دەبێ پاک و بێ ڕیا بێت
ئەی بۆ ئەوڕۆ عیشقی پاک
هەمووی وەک بادی هەوایه
دەڵێن ژین کردن خۆشه
بەڵام مەرگ چڕ و سەخته
ئەی بۆ ژین بۆته خەفەت
ئارزوی مەرگ لە دڵان دایه
دەڵێن له ناو ژیانی مرۆڤ
گرینگ ترین کەس خویەتی
ئەی بۆ له ناو ژیانی ' هێمن '
گرینگ تەنیا تۆی تێ دایه
سەدان شادی لە نێو دایە
ئەی بۆ ژیان بۆته خەفەت،
هەزار مەراقی تێدایه
دەلێن عیشق و خۆشەویستی
دیاریێکه له لای خودا
ئەی بۆ عاشق خەفەت باره
عیشق نەفرەتی تێدایه
دەڵێن ئەوین مەعنای نیه
دوای مەکەوە کوڵاوی خوارە
ئەی بۆ بێ وی ژیان پوچەڵە
ساتەکانی بێ مەعنایه
دەڵێن دڵ پارچه گۆشتێکه
گوێ مەدەیە بە ترپەکەی
ئەی بۆ دەشکێت و ورد دەبێ
ناسک وەکوو شوشه وایه
دەڵێن غەم خەون و خەیاڵه
بە وی و بێ وی شتێک ناگۆڕێ
ئەی بۆچی وا لێم نێزیکە
ڕێک له نێوی جەستەم دایه
دەڵێن تەنیایی باش نیه
واز لە تەنیاییت بهێنە
ئەی بۆ بە دائم لەگەڵمە
وەکوو هاوڕێ و برا وایه
دەڵێن بوا چەماویەوە
خۆ ئەتۆ جوان و جعێڵی
ئەی بۆ دەرد و لەرزی پیری
له ناو ناخی دڵم دایه
دەڵێن ڕوو بکە لای ئاوێنه
چۆن ڕاستیەکانت پێ دەڵێت
ئەی بۆ وێنەی ناو ئاوینه
بەراو پشته و وەک درۆ وایه
دەڵێن سێبەر هاوڕێی چاکە
یک ئەندازەو هاوسەفەرتە
ئەی بۆ سێبەر جارجار کورته و
جاری واشه بڵیند باڵایه
دەڵێن فەرماندەی لەش مێشکه
و بڕیارەکان لە لای وێ ڕان
ئەی بۆ له ناو لەشی من دا
بڕیارەکان له دڵ ڕایه
دەڵێن عیشق بۆ عاشقەکان
دەبێ پاک و بێ ڕیا بێت
ئەی بۆ ئەوڕۆ عیشقی پاک
هەمووی وەک بادی هەوایه
دەڵێن ژین کردن خۆشه
بەڵام مەرگ چڕ و سەخته
ئەی بۆ ژین بۆته خەفەت
ئارزوی مەرگ لە دڵان دایه
دەڵێن له ناو ژیانی مرۆڤ
گرینگ ترین کەس خویەتی
ئەی بۆ له ناو ژیانی ' هێمن '
گرینگ تەنیا تۆی تێ دایه