ژیان بێ تۆ سارد و سڕە و
کوورەی دڵم کووژاوەیە
هەستی بێ گیان و بێ کەسم
بە دیتنێکت بووژاوەیە
کات و ساتم وەکوو پشیلە
زۆر سپڵە یە و پێ نەزانە
رەنگی سوورم لێ بۆتە رەش
دەوری من دەوری نەمانە
دڵ خۆش نەبێ بە یادی تۆ
وەک هەورێکە کە نەبارێ
زمان ڵاڵ و گوێچکە کەڕ و
چاو نابینێ بەس دەبارێ
لە زستانی بێ تۆیی دا
بێ جم و جۆڵم تێر بم بینە
لە کونجێک دا دادەنیشم
بە شێوەی بووکە بەفرینە
خەلک خۆشی وەکوو باران
دایمە بە سەری دا دەرژێ
منیش لە سەرمای بێ کەسیم
بەفر و بۆرانم لێ دەدرێ
دەبێ چاوە رێی بەهار بم
چاوە رێی هاتنی پەپوولە
چاوە رێی دەنگی سێرە
چاوە رێی نەمام و توولە
دەنگی رووبار و ئاو هەڵدێر
لەمێژە نەهاتوتە گوێم
لەمێژە وشک و بێ ئاوم
لەمێژە وەک خوادنی بێ خوێم
لە هاوین دا وەکوو پاییز
گەڵا گەڵا هەڵدەوەرم
هەموو سەروەت و سامانم
یادی تویە و بەختەوەرم
گەنجی و شیرینی تەمەنم
زەمانە لە گڵ دا ناشتی
ئێستاش رۆژێک قسمەتم بی
دێمەوە سەر گەڕی ئاشتی
لە قوتابخانەی بێ وەفایی
دەرسی زووڵمت لێ فێر دەبم
لە زانکۆی دڵی رەقت دا
لە نەدیتنت تێر دەبم
ئەو کەسانەی کە بێ وەفان
بە عاشقی دەڵێن هەڵکەوتن
تا دەتوانن دڵ دەشکێنن
بە دابران دەڵێن سەرکەوتن
لە بەرخۆدانی عشقت دا
خۆراگری دەکم تا مەرگ
گەیشتن بە تۆ ئاخر ئاوات
باوشت بو من کفن و بەرگ
تێر چاو لە چاوت دەکەم
جێگای تیری چاوت دیارە
وەکوو کوتانی خاڵی رەش
تۆ لە من دا بوی بە نیگارە
کوورەی دڵم کووژاوەیە
هەستی بێ گیان و بێ کەسم
بە دیتنێکت بووژاوەیە
کات و ساتم وەکوو پشیلە
زۆر سپڵە یە و پێ نەزانە
رەنگی سوورم لێ بۆتە رەش
دەوری من دەوری نەمانە
دڵ خۆش نەبێ بە یادی تۆ
وەک هەورێکە کە نەبارێ
زمان ڵاڵ و گوێچکە کەڕ و
چاو نابینێ بەس دەبارێ
لە زستانی بێ تۆیی دا
بێ جم و جۆڵم تێر بم بینە
لە کونجێک دا دادەنیشم
بە شێوەی بووکە بەفرینە
خەلک خۆشی وەکوو باران
دایمە بە سەری دا دەرژێ
منیش لە سەرمای بێ کەسیم
بەفر و بۆرانم لێ دەدرێ
دەبێ چاوە رێی بەهار بم
چاوە رێی هاتنی پەپوولە
چاوە رێی دەنگی سێرە
چاوە رێی نەمام و توولە
دەنگی رووبار و ئاو هەڵدێر
لەمێژە نەهاتوتە گوێم
لەمێژە وشک و بێ ئاوم
لەمێژە وەک خوادنی بێ خوێم
لە هاوین دا وەکوو پاییز
گەڵا گەڵا هەڵدەوەرم
هەموو سەروەت و سامانم
یادی تویە و بەختەوەرم
گەنجی و شیرینی تەمەنم
زەمانە لە گڵ دا ناشتی
ئێستاش رۆژێک قسمەتم بی
دێمەوە سەر گەڕی ئاشتی
لە قوتابخانەی بێ وەفایی
دەرسی زووڵمت لێ فێر دەبم
لە زانکۆی دڵی رەقت دا
لە نەدیتنت تێر دەبم
ئەو کەسانەی کە بێ وەفان
بە عاشقی دەڵێن هەڵکەوتن
تا دەتوانن دڵ دەشکێنن
بە دابران دەڵێن سەرکەوتن
لە بەرخۆدانی عشقت دا
خۆراگری دەکم تا مەرگ
گەیشتن بە تۆ ئاخر ئاوات
باوشت بو من کفن و بەرگ
تێر چاو لە چاوت دەکەم
جێگای تیری چاوت دیارە
وەکوو کوتانی خاڵی رەش
تۆ لە من دا بوی بە نیگارە