ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
بڕیارم دا لەمەو بەدوا
عاشق خۆم بم، خۆم خۆش بوێت
مێشکم عالەم فەرامۆش کات
زارم بەس لە خۆم بدوێت

بریارم دا دەستەکانم
دەستی خۆم بگرێت و بووکشێت
هەموو دەستێک بێگانە بێت
تەنیا دەستی خۆم دۆستم بێت

عاشقی چاوەکانی خۆم بم
بو چرکێکیش تەریان نەکەم
لە ناو دڵم دا گۆشێک بگرم
جیگای کەسی دیکە نەکەم

رووی خۆم بۆ کەس ناسورێنم
تەنیا بۆخۆم خۆم دەدوێنم
بێجگە لە خۆم و ناوی خۆم
هەموو شتێک لە دڵم دەردێنم
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit