لە جوانی دا شێوەی گوڵە
پێویست وەکو تڕپەی دڵە
پیرۆز وەکوو خاک و گڵە
دوری وی لێم بۆتە مڵە
سازکراووی خالقی توانایە
بۆ من هەموو کات داوایە
بێ فڕ و فێڵ و بێ ئەدایە
شیرن وەک کۆرپەی ساوایە
پێدەکەنێت دڵم دەلەرزێ
ئەستێرەکە لەسەر حەرزێ
دور بێت هەموو گیانم دەڕزێ
کە دەی بینم سەر دەتەزێ
دڵ گەورەیە و دڵسۆزێکە
دمی نوقڵە هەر تۆزێکە
من زستان ئەو نەورۆزێکە
بڕیار بۆ گەل و هۆزێکە
دەیناسم لە ساڵانی دوور
خۆشم دەوێت بە بێ سنوور
زۆری لێ جوانە رەنگی سوور
شۆقێ دەدا وەک شۆقی نوور
نازانم چۆن وەسفی بکەم
لە دڵتەنگی خۆم کەم بکەم
پێم خۆشە توند باوەشی کەم
زو زو بە نێوی بانگی کەم
نازانم چۆن قسەی دڵم
بگەینم بە گۆیی گووڵم
ماچێک بکەم لە شلکەی کووڵم
کوانێ بەوە دەلێن زووڵم
جوانی وی جوانی سروشتە
نیگای وی وەعدەی بەهەشتە
درۆ نیە گەر پێی بڵێم فرشتە
شاری گەورە بێ وی دەشتە
یکەم جار کە ئەوم بینی
کووتم کافریش بێت دیمە دینی
دەمرم بێنە خوار ئەسرینی
دڵگەش دەبم بە بینینی
شیرن بێت فەرهادی کێوم
ددان بێت من بۆ وی لێوم
ئەو بێت خاوەن زێر و زێوم
وەک رۆستەم دووژمنی دێوم
چاوی وێنەی چرای گەشە
دڵ لە تاوانی بەش بەشە
بە چاوان دەکا هەرەشە
قژی وەک قەترانی رەشە
بریا قسەی دڵی زانیبام
بریا چاوەکانی دیبام
بوا جوانە، بریا زانیبام؟
بریا هەناسێکی وی بام
بریا توانیبام گیانی خۆم
پێشکەشی کەم ئەوجار برۆم
سازم دەست لە گیانم بشۆم
قوڕعان بێنن با سوێند بخۆم
غیرە دەکەم بە جلەکانی
بە ئاوێنەی دیوە خانی
بە بازنە و پاوانەی جوانی
تەنانەت هەناسەکانی
بریا عەتری دڵخوازی بام
وەک شانە بۆ قژەکانی بام
تەعبیری خەونەکانی بام
سێبەری جەستەی جوانی بام
بەڕاستی فرشتە گۆنەیە
لە جوانی دا بێ وێنەیە
ڕوخساری وەک ئاوێنەیە
ئەو باڵەندە دڵم کولانەیە
کەس نیە وەکوو وی رێک و جوان
گەر هەن بو نایان بینم کوان
گەر بێری بێت بۆی ئەبمە شوان
بریا جارێک بۆم بێتە ژوان
ڕۆژێک لە هەستم تێ دەگا
ڕوژێک دڵی بە دڵم دەدا
بڕوا بە قسەکانم دەکا
دڵتەنگی لە دڵم لا دەدا
گوناحم نیە خۆشم دەوێت
ئەمنیش نەڵێم دڵم دەی هەوێت
دڵ وەک هەویر دادەکەوێت
یاخوا بمرم گەر نەم هەوێت
پێویست وەکو تڕپەی دڵە
پیرۆز وەکوو خاک و گڵە
دوری وی لێم بۆتە مڵە
سازکراووی خالقی توانایە
بۆ من هەموو کات داوایە
بێ فڕ و فێڵ و بێ ئەدایە
شیرن وەک کۆرپەی ساوایە
پێدەکەنێت دڵم دەلەرزێ
ئەستێرەکە لەسەر حەرزێ
دور بێت هەموو گیانم دەڕزێ
کە دەی بینم سەر دەتەزێ
دڵ گەورەیە و دڵسۆزێکە
دمی نوقڵە هەر تۆزێکە
من زستان ئەو نەورۆزێکە
بڕیار بۆ گەل و هۆزێکە
دەیناسم لە ساڵانی دوور
خۆشم دەوێت بە بێ سنوور
زۆری لێ جوانە رەنگی سوور
شۆقێ دەدا وەک شۆقی نوور
نازانم چۆن وەسفی بکەم
لە دڵتەنگی خۆم کەم بکەم
پێم خۆشە توند باوەشی کەم
زو زو بە نێوی بانگی کەم
نازانم چۆن قسەی دڵم
بگەینم بە گۆیی گووڵم
ماچێک بکەم لە شلکەی کووڵم
کوانێ بەوە دەلێن زووڵم
جوانی وی جوانی سروشتە
نیگای وی وەعدەی بەهەشتە
درۆ نیە گەر پێی بڵێم فرشتە
شاری گەورە بێ وی دەشتە
یکەم جار کە ئەوم بینی
کووتم کافریش بێت دیمە دینی
دەمرم بێنە خوار ئەسرینی
دڵگەش دەبم بە بینینی
شیرن بێت فەرهادی کێوم
ددان بێت من بۆ وی لێوم
ئەو بێت خاوەن زێر و زێوم
وەک رۆستەم دووژمنی دێوم
چاوی وێنەی چرای گەشە
دڵ لە تاوانی بەش بەشە
بە چاوان دەکا هەرەشە
قژی وەک قەترانی رەشە
بریا قسەی دڵی زانیبام
بریا چاوەکانی دیبام
بوا جوانە، بریا زانیبام؟
بریا هەناسێکی وی بام
بریا توانیبام گیانی خۆم
پێشکەشی کەم ئەوجار برۆم
سازم دەست لە گیانم بشۆم
قوڕعان بێنن با سوێند بخۆم
غیرە دەکەم بە جلەکانی
بە ئاوێنەی دیوە خانی
بە بازنە و پاوانەی جوانی
تەنانەت هەناسەکانی
بریا عەتری دڵخوازی بام
وەک شانە بۆ قژەکانی بام
تەعبیری خەونەکانی بام
سێبەری جەستەی جوانی بام
بەڕاستی فرشتە گۆنەیە
لە جوانی دا بێ وێنەیە
ڕوخساری وەک ئاوێنەیە
ئەو باڵەندە دڵم کولانەیە
کەس نیە وەکوو وی رێک و جوان
گەر هەن بو نایان بینم کوان
گەر بێری بێت بۆی ئەبمە شوان
بریا جارێک بۆم بێتە ژوان
ڕۆژێک لە هەستم تێ دەگا
ڕوژێک دڵی بە دڵم دەدا
بڕوا بە قسەکانم دەکا
دڵتەنگی لە دڵم لا دەدا
گوناحم نیە خۆشم دەوێت
ئەمنیش نەڵێم دڵم دەی هەوێت
دڵ وەک هەویر دادەکەوێت
یاخوا بمرم گەر نەم هەوێت