ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
پیر بوم و دڵ جار جار
ئارزوی گەنجی دەکا
وەک شاعرێک کە باسی
ژینی پڕ ڕەنجی دەکا

دەستم ناچێ بو لای گۆچان
و دڵ دێتە ژان
دانە دانە پەنجەکانم
یادی سەر پنجەی دەکا

یادی ڕۆژانێک کە دەمتوانی
بێ ماندوو بون
دوای کەوم وەکوو کەسێک
گەڕان بۆ دیتنەوەی گەنجی دەکا

سەرسەری بو و
هەستی جوانی منی نەدیت
وای دەزانی کسێک عاشقە
کە تاریفی بالای قیت و قنجی دەکا

چارەنوسی بەختی من
قەت بۆ لای گەیشتن نە چو
بویە دڵی دا بە رە قیب و
دایمە سەرنجی دەکا

ڕۆژ بە ساڵ گوزارنو و
دەستی پیری گەیشتە من
تەمنم دەوری سی و چل
نامۆیی بۆ گەنجی دەکا

تاڵ تاڵی ڕیش و سەر
بو بە ڕەنگی بەفر و سۆڵ
ئەو ئیستاش لێوی سور
وەکو دندوکی فنجی دەکا

سەختە دانی هەستت بە کەسێک
کە لێت بۆتە نان و ئاو
تۆ بە گران داوتە بە وی
ئەو باسی هەڕاجی دەکا

کۆشکی ئاواتت دەڕوخێ
بە تۆفانی بێ کات و سات
تۆ ڕەشکە پێ دادەکەی
ئەو ئارەزوی کونجی دەکا

لە دوو ڕێی مان و ڕۆیشتن
دا گرێ دەخوا هەناگاوەکان
سەر سوڕ دەمێنی لە ژیان
دڵ هەست بە ئیفلیجی دەکا
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit