ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
١١. چوارینەی درێژی عاشقانە
لە جوانی دا شێوەی گوڵە
پێویست وەکو تڕپەی دڵە
پیرۆز وەکوو خاک و گڵە
دوری وی لێم بۆتە مڵە

سازکراووی خالقی توانایە
بۆ من هەموو کات داوایە
بێ فڕ و فێڵ و بێ ئەدایە
شیرن وەک کۆرپەی ساوایە

پێدکنێت دڵم دەلەرزێ
ئەستێرەکە لەسەر حەرزێ
دور بێت هەموو گیانم ئەرزێ
کە دەی بینم سەر دەتەزێ

دڵ گەورەیە و دڵسۆزێکە
دمی نوقڵە هەر تۆزێکە
من زستان ئەو نەورۆزێکە
بریار بۆ گەل و هۆزێکە

ئەیناسم لە ساڵانی دوور
خۆشم دەوێت بە بێ سنوور
زۆری لێ جوانە رەنگی سوور
شۆقێ ئەدا وەک شۆقی نوور

نازانم چۆن وەسفی بکەم
لە دڵتەنگی خۆم کەم بکەم
پێم خۆشە توند باوەشی کەم
زو زو بە نێوی بانگی کەم

نازانم چۆن قسەی دڵم
بگەینم بە گۆیی گووڵم
ماچێک بکەم لە شلکەی کووڵم
کوانێ بەوە ئەلێن زووڵم

جوانی وی جوانی سروشتە
نیگای وی وعدەی بەهەشتە
درۆ نیە گەر پێی بڵێن فرشتە
هەستم دیلی چاوی گەشتە

یکەم جار کە ئەوم بینی
کووتم کافریش بێت دیمە دینی
دەمرم بێنە خوار ئەسرینی
دڵگەش ئەبم بە بینینی

شیرن بێت فەرهادی کێوم
ددان بێت من بۆ وی لێوم
ئەو بێت خاوەن زێر و زێوم
وەک رۆستەم دووژمنی دێوم

چاوی وێنەی چرای گەشە
دڵ لە تاوانی بەش بەشە
بە چاوان دەکا هەرەشە
قژی وەک قەترانی رەشە

بریا قسەی دڵی زانیبام
بریا چاوەکانی دیبام
بوا جوانە، بریا زانیبام؟
بریا هەناسێکی وی بام

بریا توانیبام گیانی خۆم
پێشکەشی کەم ئەوجار برۆم
حازرم دەست لە گیانم بشۆم
قورعان بێنن با سوێند بخۆم

غیرە ئەکەم بە جلەکانی
بە ئاوێنەی دیوە خانی
بە بازنە و پاوانەی جوانی
تەنانەت هەناسەکانی

بریا عەتری دلخوازی بام
وەک شانە بۆ قژەکانی بام
تەعبیری خەونەکانی بام
سێبەری جەستەی جوانی بام

بەراستی فرشتە گۆنەیە
لە جوانی دا بێ وێنەیە
روخساری وەک ئاوێنەیە
ئەو باڵەندە دڵم کولانەیە

کەس نیە وەک وی رێک و جوان
گەر هەن بو نایان بینم کوان
گەر بێری بێت بۆی ئەبمە شوان
بریا جارێک بۆم بێتە ژوان

رۆژێک لە هەستم تێ ئەگا
روژێک دڵی بە دڵم ئەدا
بروا بە قسەکانم ئەکا
دڵتەنگی دڵم لا ئەدا

گوناحم نیە خۆشم ئەوێت
منیش نەڵێم دڵم ئەی هەوێت
دڵ وەک هەویر دادەکەوێت
یاخوا بمرم گەر نەم هەوێت
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit