ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
٩٣. براییم نادری
«برایم نادری» - کە دەیگوت کرماشانیم و خانەقینی بوو - لە مەهاباد بەرپرسیاری فەرهەنگ بوو. حکوومەت گرتی؛ دوای چوار ساڵ بەرەڵا کرا. هاتە دوکانەکەم لە بەغدا؛ گوتی دەچم دەبمە سەربازی لوژیۆنی فەڕانسی لە ئەفریقا. لە سووریە گیرساوە و پێناسێکی بە ناوی ئەحمەد حەمدی پەیدا کرد و هاتە شام. عەرەبی و ئینگلیزی باش دەزانی؛ لە ئیدارەی لوولە نەفتی عێراق سووریە بە موتەرجیم دامەزرا. سووریا ئەفسەری بێگانەشی دەویستن کە مەشق بە لەشکر بکەن. دەورەی ئەفسەری لە تاران دیبوو. سەنەدی نیشان دا و بە وادەی ساڵێک بە ڕوتبەی سەروان وەرگیرا. ساڵەودوا بۆی تازە نەکرایەوە. عەرەبستانی سوعوودی ئەفسەری سووری دەویستن کە لە «تایف» دەرس بڵێن. «شیشەکلی» برایمیشی وێڕای ئەفسەران نارد. لە تایفەوە کرا بە حاکمی نیزامی لە «دەممام». پووڵێکی زۆر باشی پێکەوە نا و هاتەوە شام و ژنێکی دەوڵەمەندی هێنا کە خانووی هەبوو. عیمارەتێکیشی کڕی. قەرار بوو ببێتە مدیری بانکی عەرەبی، فەرعی قامیشلی؛ لە ڕێگە، دە تەییارەدا سووتا.

پەراوێز edit