ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
٣٧. ویفقی چوارگۆشەی ناو بەتاڵ
شەوێک لە هاویندا دوو میوانی مامۆستا هەبوون، یەکیان مەلا عەلی حەمامیان و ملایەکی تریش بە ناو مەلا ئەحمەدی سەممەیی. لە بەر هەیوانی مزگەوت کۆڕمان بەستبوو. مەلا عەلی باسی نوشتە و ویفقی دەکرد کە زۆر بەکارن؛ مەلا ئەمحەد دەیگوت خرافات و درۆن. مەلا عەلی دەیگوت: من ویفقی چوار گۆشەی ناوبەتاڵ دەزانم، دەتوانم هەموو کارێکی پێ بکەم. مەلا ئەمحەد گوتی: ئاخر مامۆستا گیان! من دوو ساڵ هەر دەرسی ویفقم لە خزمە خۆت خوێند کە ئەو ویفقەشت فێر کردم. جارێک لە پاش لێکدانەوە و حیساب، ناوی مەلائیکەتێکی لێ دەرچوو: «بی موچە غی غی تا شازدە غیو لائیڵاک»! ئاخر چۆن خوا لە ئێمە نازیرەکترە کە ناوم نراوە: عەلی، ئەمحەد، بایز، سوارە؛ سووک و خۆش لە سەر زمان. خودا ناوی نەدیوەتەوە لە مەلائیکەتی خۆی بنێ، ئیللا وا درێژ؟ !

دامانە پێکەنین و کیشە خەلاس بوو.

پەراوێز edit