ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
٣٠. مەلا سەیید محەممەد، یەکەم مامۆستای بەڕاستیم
ڕۆژێک کە بەفر بوایە، زەلامێک هەبوو بە ناوی «کوزەرن. دەبوایە لە سەر قەڵاندۆشم دانێ و بمباتە حوجرە و ئێواران بمهێوێتەوە.

پاش ماوەیەک لەو ژیانی ئاغایەتییەش ڕزگار بووم. هەر لە حوجرە بە سووختەیی دەژیام و دەرسم لای مەلا سەید محەممەد دەخوێند. مامۆستاکەم -کە لە سایەی پێناس گۆڕینەوە، سێ نازناوی «داشاغلوجی» و «ڕەببانی» و «حەمیدی» هەبوو- کابرایەکی ڕۆشنبیری خەڵکی زەمانی خۆی بوو. هات ئەزموومی، دیتی هیچ فێر نەکراوم؛ هەروەک تووتی شتم لە بەر کردووەو مانای نازانم. گوتی تۆ دەبێ لە سەرڕا دەست پێ بکەی. کتێبی ڕێزمانی عارەبی تازە بابەتی میسری پێ دەخوێندم. بە زۆری زۆرداریش قەسایدی کۆنی عارەبی لەبەر دەکردم. کە لەوانە ئەوی لە بیرم ماوە، قەسیدەی «ئەمریئولقەیس» لە «سەبعەی موعەللەقە» و «لامیەتولعەجەم توغرائی» توو. بۆ خۆشی زۆری لە شیعرەکانی نالی لەبەر کردبوو. عاشقی «سەید جەمالەدینی ئەفغانی» بوو. دنیایەکی دەربارەی ئەو کۆ کردبۆوە و ڕێکی کردبوو.

پەراوێز edit