ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) سۆند بە ھەژیر، بە زەیتوونیش،
(٢) سۆندیش بە تووری سینایە،
(٣) بەم باژێڕەش کە مەترسی وەبەر نایە،
(٤) ئێمە مرۆن لە ڕێکترین شێوەدا وەدی ھێناوە.
(٥) پاشان گێڕاومانەتەوە بۆ پلەی ھەرە بەرەژێر؛
(٦) مەر ئەوانەی باوەڕدار و ئاکارچاک بون، کە پاداشیان دوایی نایە.
(٧) [سا ئەی مرۆ! ] چی تۆی دەسخەرۆ کردووە کە ژینەوەت پێ درۆیە؟
(٨) ئاخۆ خودا لە ھەموو فەرمانڕەوایان باشتر بە کاران ڕاناگا؟

پەراوێز edit