شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: تین وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) سۆند بە ھەژیر، بە زەیتوونیش، (٢) سۆندیش بە تووری سینایە، (٣) بەم باژێڕەش کە مەترسی وەبەر نایە، (٤) ئێمە مرۆن لە ڕێکترین شێوەدا وەدی ھێناوە. (٥) پاشان گێڕاومانەتەوە بۆ پلەی ھەرە بەرەژێر؛ (٦) مەر ئەوانەی باوەڕدار و ئاکارچاک بون، کە پاداشیان دوایی نایە. (٧) [سا ئەی مرۆ! ] چی تۆی دەسخەرۆ کردووە کە ژینەوەت پێ درۆیە؟ (٨) ئاخۆ خودا لە ھەموو فەرمانڕەوایان باشتر بە کاران ڕاناگا؟ ++++++++++++++++++++++