ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) وا بەناو پەروەرندەت! کە زیندەوەر کاری ئەوە.
(٢) جسنی مرۆی لە جڵتەیێ وەدی ھێنا.
(٣) بخۆنە کە خودانی تۆ لە ھەر کەس دەھندەترە.
(٤) ئەو خودایەی بە ھۆی بنووسی ڕاھێنا.
(٥) مرۆی لە شتێ ڕاھێنا کە زووتر پێی نەزانیبوو.
(٦) نەخێر، دیارە مرۆ سەربزێوی دەکا؛
(٧) کاتێ دیتی لە خەڵکی دی بێ نیازە.
(٨) دیارە بۆ لای پەروەرێنتە گەڕانەوە.
(٩) ئاخۆ ئەو [زەلامەت] بینی بەری دەگرت،
(١٠) لە بەدەیێ کە خەریک بوو نۆژی دەکرد؟
(١١) کوو ئەبینی ئەگەر لەسەر ڕاستەڕێ با،
(١٢) یان فەرمانی بە لەخوداترسی دابا؟
(١٣) ھیچ بیرت لێ کردۆتەوە، ئەگەر باوەڕی نەھێنا و ڕوی وەرگێڕا، [خۆی تیا دەبا]؟
(١٤) مەگەر ئەو نەیدەزانی کە خودا دەبینێ؟
(١٥) نا، ئەر ھەر وازی نەھێنا، لە پێشەسەری دەنەوین؛
(١٦) پێشەسەری درۆکەری خەتاکاری.
(١٧) دەبا ئەوسا ھاوار بۆ یانەکەی بەرێ.
(١٨) ئێمەش گزیری دۆژەھی لێ دەنگ دەدەین.
(١٩) ھەرگیز پەیڕەوی لەو مەکە و سوژدە بەرەو نزیک بەوە.

پەراوێز edit