ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) بەو چارەوای بەلینگدانێ دەنرکێنن،
(٢) بەوانەش کە ژێری پایان ئاورینگ دێنن،
(٣) سۆند بەوانەش بەری بەیان ھێرش دەبەن،
(٤) جا لەوێ تۆز ھەڵدەستێنن،
(٥) دەشگەنە ناو ئاپۆرەوە،
(٦) ڕاستی مرۆ، لە ڕاستی پەروەرندەی خۆی پێ نەزانە؛
(٧) خۆشی باش ئەمە دەزانێ.
(٨) لە ئەوینی ماڵی دنیا گەلێ ڕژدە.
(٩) ئاخۆ ئەوەندە نازانێ، کەی ھەرکێ لە گۆڕستان دەرخران و بڵاو کران،
(١٠) ھەرچی لە ناو دڵانیشدایە زاندران،
(١١) ئەوێ ڕۆژێ پەروەرندەی لە نووک و بەد ئاگادارە؟

پەراوێز edit