شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: عادیات وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) بەو چارەوای بەلینگدانێ دەنرکێنن، (٢) بەوانەش کە ژێری پایان ئاورینگ دێنن، (٣) سۆند بەوانەش بەری بەیان ھێرش دەبەن، (٤) جا لەوێ تۆز ھەڵدەستێنن، (٥) دەشگەنە ناو ئاپۆرەوە، (٦) ڕاستی مرۆ، لە ڕاستی پەروەرندەی خۆی پێ نەزانە؛ (٧) خۆشی باش ئەمە دەزانێ. (٨) لە ئەوینی ماڵی دنیا گەلێ ڕژدە. (٩) ئاخۆ ئەوەندە نازانێ، کەی ھەرکێ لە گۆڕستان دەرخران و بڵاو کران، (١٠) ھەرچی لە ناو دڵانیشدایە زاندران، (١١) ئەوێ ڕۆژێ پەروەرندەی لە نووک و بەد ئاگادارە؟ ++++++++++++++++++++++