ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) ئەو دڵکوتە،
(٢) دڵکوت چییە؟
(٣) کووت زانیوە دڵکوت چییە؟
(٤) ئەو ڕۆژە گش ئەو مەردمە وەک پەپوولەی پڕژاو دەبن.
(٥) کێوەکانیش وەک خوری شی کراو دەبن.
(٦) ھەر کەسێکی تای تەرازووی داھاتووە،
(٧) تووشی ژیانی خۆش بووە.
(٨) ھەر کەسێکیش لە کێشانە سووکی ھێنا،
(٩) ئەوە ئەنوای «ھاویە»یە.
(١٠) کوو زانیوتە لە «ھاویە» مەبەس چییە؟
(١١) ئاگرێکی بەنێڵەیە.

پەراوێز edit