ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار بۆ کوردستان
٣٢. تێهەڵکێشی شیعری حافزی شیرازی الا ایها الساقی
لە نیسکێنە و لە ساوار پڕکرا زگها هەتا ملها
برنج هەرزان ببوو ئەووەل ولی افتاد مشکلها

کە دیزەی کەشکەکی هێنا و سەری لاگرت کەبانووی ماڵ
ز تاب قوڵتی هەڵمینش چەخون افتاد در دلها

مەلا و شێخ هەرچی فەرموویان لە باسی خورادنا ڕاستە
که‌ سائل بیخبر نبود زراه‌ و رسم منزلها

پەتاتە خۆرەکان با ڕێک کەوین و چاری زگمان کەین
کجا دانند حال ما پڵاو خۆران و زگ زلها

چ مەولوودێکە کردی حاجی سەگباب هێشتە هەر برسیم
تەرەس فریاد میدارد که‌ به‌ربه‌ندید مەنجەڵها

لەسەر یاپراغ زگیشت هەڵدڕن سنگ بێنە پێش حافز
متی ما تلق من تهوی دع الدنيا وامهلها
بەشی ٣
گەپ و گاڵتە
نووسین: بینایی دیدە

پەراوێز edit