شاعیر: هەژار کتێب: بۆ کوردستان سەرناو: تێهەڵکێشی شیعری حافزی شیرازی الا ایها الساقی سەبارەت: بەشی ٣ - گەپ و گاڵتە - نووسین: بینایی دیدە لە نیسکێنە و لە ساوار پڕکرا زگها هەتا ملها برنج هەرزان ببوو ئەووەل ولی افتاد مشکلها کە دیزەی کەشکەکی هێنا و سەری لاگرت کەبانووی ماڵ ز تاب قوڵتی هەڵمینش چەخون افتاد در دلها مەلا و شێخ هەرچی فەرموویان لە باسی خورادنا ڕاستە که‌ سائل بیخبر نبود زراه‌ و رسم منزلها پەتاتە خۆرەکان با ڕێک کەوین و چاری زگمان کەین کجا دانند حال ما پڵاو خۆران و زگ زلها چ مەولوودێکە کردی حاجی سەگباب هێشتە هەر برسیم تەرەس فریاد میدارد که‌ به‌ربه‌ندید مەنجەڵها لەسەر یاپراغ زگیشت هەڵدڕن سنگ بێنە پێش حافز متی ما تلق من تهوی دع الدنيا وامهلها ++++++++++++++++++++++