ئاڵەکۆک

جەلال مەلەکشا add_a_photo
جەلال مەلەکشا شیعرەکان
٢٢. بۆ کاوە - شاهۆ - نیما
ئەی کاوە گیان
لە مێژساڵە
زووحاک بە سەرمانا زاڵە
بادەی جامی مارەکانی
خوێنی لاوی کرچ و کاڵە!
ئەی شاهۆ گیان
چیا دەبێ، لە دەروونیا
بچریکێنێ لوولەی تفەنگ
ئەوینداران بۆ ئازادی
لە سەر دوندی
بڵێن قام و بەستە و ئاهەنگ
کاوەی دلێر
بۆ ڕاپەڕین چیای ئەوێ
بۆ حەسان و پاڵ پێوەدان
قەڵای ئەوێ
ئەی نیما گیان!
پەلکەی کچی هیواکانم بهۆنەوە
وشە یاخییە بێ لانەکان
دەستەمۆکە، وێنەی فیشەک
شیعرێک بڵێ بۆ هەژاران ببێ بە چەک
شاهۆ - کاوە!
من بەڵێنم بە گەل داوە
حەماسەیەک بخوڵقێنن
نیما بیکا بە هۆنراوە!
٦٨/٠١/٢٠
نووسین: حەمەی لەیلا

پەراوێز edit