شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ کاوە - شاهۆ - نیما سەبارەت: ٦٨/٠١/٢٠ - نووسین: حەمەی لەیلا ئەی کاوە گیان لە مێژساڵە زووحاک بە سەرمانا زاڵە بادەی جامی مارەکانی خوێنی لاوی کرچ و کاڵە! ئەی شاهۆ گیان چیا دەبێ، لە دەروونیا بچریکێنێ لوولەی تفەنگ ئەوینداران بۆ ئازادی لە سەر دوندی بڵێن قام و بەستە و ئاهەنگ کاوەی دلێر بۆ ڕاپەڕین چیای ئەوێ بۆ حەسان و پاڵ پێوەدان قەڵای ئەوێ ئەی نیما گیان! پەلکەی کچی هیواکانم بهۆنەوە وشە یاخییە بێ لانەکان دەستەمۆکە، وێنەی فیشەک شیعرێک بڵێ بۆ هەژاران ببێ بە چەک شاهۆ - کاوە! من بەڵێنم بە گەل داوە حەماسەیەک بخوڵقێنن نیما بیکا بە هۆنراوە! ++++++++++++++++++++++