ئاڵەکۆک

جەلال مەلەکشا add_a_photo
لێتان تووڕەم
لەگەڵتانا
يەک رەنگ ژيام
به شاديتان شاد ئەبووم و
له ماتەمتانا ئەگريام
بەڵام کاتێ
قۆڵپەی گريان
ئەوکی هەنسکی پێگرتم
ئێوه کرتان به شايلۆغان ١
ئێستاش دڵه ساکارەکەم نه گۆڕاوه
هه ر وەک دڵەکەی جارانه
هەر چەند توورەم
پڕ له خۆشەويستيتانه

١. شایلۆغان: هەڵپەڕکێ
نووسین: حەمەی لەیلا

پەراوێز edit