شاعیر: جەلال مەلەکشا کتێب: شیعرەکان سەرناو: توڕەیی سەبارەت: نووسین: حەمەی لەیلا لێتان تووڕەم لەگەڵتانا يەک رەنگ ژيام به شاديتان شاد ئەبووم و له ماتەمتانا ئەگريام بەڵام کاتێ قۆڵپەی گريان ئەوکی هەنسکی پێگرتم ئێوه کرتان به شايلۆغان ١ ئێستاش دڵه ساکارەکەم نه گۆڕاوه هه ر وەک دڵەکەی جارانه هەر چەند توورەم پڕ له خۆشەويستيتانه ١. شایلۆغان: هەڵپەڕکێ ++++++++++++++++++++++