ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
سەیدی هەورامی دیوانی سەیدی هەورامی
٣٠. سەنگی سوفيد ڕەنگ...
سەنگی سوفيد ڕەنگ، سەنگی چەرمه ڕەنگ
سەنگی ناز پەروەر جه باغچەی گوڵ ڕەنگ١

رەنگت چی چەرمەن چوون ڕەنگی كافوور؟ !
چی سوفيدی ڕەنگ ديارەن جه دوور؟ ! ٢

كه سەنگ ئێد شنەفت ئاما به جواب...
واتش: ئەی سادار فەقيری بێ خواب! ٣

من نزيكەنا به باڵای گوڵ ڕەنگ
ڕەنگەم چەرمێنه چوون ڕەنگی فەرەنگ٤

سوفيدی ڕەنگم دايم ديارەن
چەرمەيی ڕەنگم نه سايەی يارەن٥

تا من ئينانا نه باغچەی دوڵبەر
ڕەنگم مەفاڕيۆ هەرگيز من جه «وەر»٦

جا من جه وەشی‏و نزيكی يارم
دڵم ڕۆشنا، عەينی وەهارم٧

دووربای دوور گنوو جه باڵای يارم
خاتر پەرێشان، ڕەنگ سيا تارم٨

گەر من جه باڵای يارم بوو جيا
ڕەنگەيشم فاڕيۆ، مەنەيش مەحاڵا٩

گەر دڵ پەرێشان، ڕەنگ سيا تارم
دووری دوڵبەرەن، ئەر من خەمبارم١٠

رەنگەم سياو بۆ، دڵ مات‏و مەلوول
حاڵم پەشێو بۆ، جەستەم وێنەی تووڵ١١

جەستەم مەسۆچۆ به وێنەی كۆی توور
مەبۆ به قەقنەز، چەرمەييم بۆ كۆر١٢

ياران يه سەنگەن گرەوۆ پی حاڵ
دڵ چەنی نەبۆ به وێنەی زوخاڵ١٣

يه سەنگەن بەی تەور ئارامش نيەن
پەی دووری ئازيز زامش كاری‏يەن١٤

خۆ جه هوونەن دڵ، چەنی نەبۆ ئاو
چەنی نەسۆچۆ بۆ به كۆی زوخاو١٥

١. سەنگ: بەرد. سوفيد: سپی. چەرمه: سپی. جه: له. [ماناكەی لەگەڵ
شيعری دواييدا دێ].
٢. واته: ئەی بەردی سپی ناز پەروەری باغچەی گوڵانی ڕەنگاو ڕەنگ،
ڕه نگت بۆ سپی‏يه وەك ڕەنگی كافوور؟ ! ، ئەو ڕەنگه سپی‏يەت بۆ لەدوور دياره؟ ! .
٣. ئێد: ئەم. شنەفت: بيستی. ئاما جواب: ماته وەرام دانەوه. [ماناكەی
لەگەڵ 'دوو' هۆنراوەی دواييدا دێت].
٤. من نزيكەنا: من نزيكم. ڕەنگەم چەرمێنه: ڕەنگم سپی‏يه.
٥. واته: كه ئەمەی بيست بەردەكه هاته جواب‏و وتی: ئەی وێڵی هەژاری
فەقيری بێ خەو، من كه ڕەنگم سپی‏يه وەك ڕەنگی فەرەنگ، هۆی نزيكی باڵای گوڵ ڕەنگی ياره، سپيەتی ڕەنگم دايم دياره، ئەو ڕەنگه سپی‏يەم سێبەری ياره، يانێ: هۆی سێبەری يارمه كه منيش وا ڕەنگم سپی‏يه.
٦. ئينانا: وام. مەفاڕيۆ: ناگۆڕێ. وەر: خۆر. واته: تا من وام له باغچەی
دوڵبەرا ئەو ڕەنگەم قەت ناگۆڕێت، هەروابه سپی‏يەتی ئەمێنێتەوه، وه به نووری خۆر ڕەنگم ناگۆڕيێت.
٧. وەشی: خۆشی. ڕۆشنا: ڕووناكه. واته: جا من له خۆشی نزيكی
يارەكەم دڵم ڕووناكه، وەكوو بەهارم.
٨. واته: دووربای ئەو ياره دوور كەوێتەوه له من وەكوو من دوور كەومەوه
لەو وايه چونكی دوور كەوتنەوه به دەستی ئەوه، نەك من كه بەردم، ئەو حەله خاترم پەرێشان ئەبێت‏و ڕەنگم ڕەش هەڵئەگەڕێ، تاڵ ئەبم له ڕەشيدا.
٩. فاڕيۆ: ئەگۆڕرێ. مەنەی: مان. واته: ئەگەر من له باڵای يارم جيا
ببمەوه، ڕەنگيشم ئەگۆڕێو ئيتر مانيشم مەحاڵه.
١٠. واته: ئەگەر دڵم پەرێشانەو ڕەنگيشم تاڵەو ڕەش، ئەوه دووری دوڵبەره
كەوا منی خەمبار كردووەو وام لێ هاتووه.
١١. تووڵ: لقی دار، چيلكه. واته: ڕەنگم ڕەش ئەبێت، دڵيش مات‏و
مەلوول ئەبێو حاڵم پەشێو ئەبێو جەستەم ئەبێ به تووڵی لقی داران، وا وشك‏و ڕەق ئەبێو ڕەش هەڵئەگەڕێ وەك چيلكه.
١٢. جەسته: لاشه. مەسۆچۆ: ئەسووتێ. مەبۆ: ئەبێ. چەرمه: سپی. واته:
لاشەم وەكوو كێوی «طور» چۆن سووتاو بوو به خەڵووز وا ئەسووتێ، وا خەريكه ئەبم به قەقنەس، سپيەتيم نامێنێ، وەك چاو چۆن كوێر ئەبێ ئاوا منيش سپيەتيم كوێر بووەو ڕووناكيم نەما.
١٣. يه سەنگەن: ئەمه بەرده. گرەوۆ: ئەگری. چەنی نەبۆ: چۆن نەبێ. واته:
ڕەفێقان ئەمه بەرده وا ئەگری، ئيتر دڵ چۆن نەبێ به خەڵووز لەبەر دووری ياری خۆشەويست.
١٤. بەی تەور: بەم جۆره. پەی دووری: بۆ دووری. واته: ئەمه بەرده بەم
جۆره ئارامی نيه بۆ دووری ئازيز زامی كاری‏يه، من ئەبێ چۆن بم؟ !!! .
١٥. هوون: خوێن. چەنی: چۆن. نەسۆچۆ: نەسووتێ. واته: خۆ دڵ له
خوێنەو له بەرد نيه، چۆن نەسووتێو نەبێ به كۆی زوخاڵ له دووری دوڵبەری نازارو خۆشەويستا.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit