چاوەکانت بۆنی شێعر و ڕەنگی زریای گرتووە
لێوەکانت تامی عەشق و دەنگی خولیای گرتووە
ئەبرۆکانت بۆ دڵی من وەک چەقۆ بۆ پەنجەیە
شێعرەکانم بۆ نەبوونت شینی ملیای گرتووە
عاشقانەی ئەم دڵەی من وەک خەمی نیوە شەوە
گەر بخوێنی هەستەکانم دینی بریای گرتووە
[نازنینا ما بە ناز تو جوانی دادەایم]
وا لە جوانی پیرە عەمرم، سۆزی فریای گرتووە
چاوی دینم دیتنی تۆی کردە مورشد بۆ دڵی
ئەم موریدەت فێرە عەشقە، دووری دونیای گرتووە!
شاعیرانە بۆ ئەوینت بوومە مامۆستا گوڵم
بەڵگەنامەی عەشقی تۆیە مۆری تەنیای گرتووە
ئەم ئەوینە وا بلووری کردە شاعیر بۆ قژت
چاری چارەی خۆی ئەزانی ڕەسمی قەینای گرتووە!