من لە چاوی چارەکەمدا بەس کە ئاسۆی ئەشق ئەبینم
من لە ئاسۆی ئەشقی خۆما یارە بۆسۆی ئەشق ئەبینم
دەردی تەنیایی خراپە، گیان ئەسووتێنێ بە تەنیا
چاوەکەم، من شێعری ناسکم، دەستەئەژنۆی ئەشق ئەبینم
چاوەچاوی جوانی تۆیە ئەو میدادی شاعیرانت
قەهوەیی چاوانی تۆیە، هەر لە سەر گۆی ئەشق ئەبینم
نارەناری خۆشەویستی دێ لە بۆنی زوڵفەکانت
عەتری پرچی خاوی تۆیە، لەو پەڕوپۆی ئەشق ئەبینم
لێوی جوانت کاتێ تەڕ بێ وەک شیفایە بۆ دڵی تەنگ
ئاوی لێوی سووری تۆیە، وا لە لۆلۆی ئەشق ئەبینم
من لە جەبری ئەم ژیانە تاقە یارێکم ئەویست و
ئەو دڵەم گەر تۆ نەبی، من ژین لە ڕۆڕۆی ئەشق ئەبینم
شێتی شێوازی شەوانە و چاوەڕێی خەندەی لەبی تۆ
ناسحیش ئێژێ کەنینت هەر لە ناو تۆی ئەشق ئەبینم