ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٢٦. سەفەری خەون
چەمەکانت سەمەری داری بەهەشتن، دڵەکەم
دو چەمی من بە خەیاڵی تۆوە وەشتن، دڵەکەم

ئەمە کەی شارە نەشێواوە لە دووریت بە شەوێ
گەوەری باوەڕی من، گەشت و نەگەشتن، دڵەکەم

سەرەڕای ئەم هەموو بەفرە کە ئەنیشێتە سەرم ‌‌
دڵەکەم گەرم و جەوانی شەوی کەشتن، دڵەکەم

وەرە تا پێتی بڵێم کەی بە دەمی تۆوە بچم؟
دڵ و گیان بۆ قەدەمت فەرشێ لە دەشتن، دڵەکەم

ئەم هەموو شێعرە کە ئەیڵێم سەفەری خەون و خەیاڵە
ئەگینا فاســڵەمان یەکســەد و هەشـــــتن، دڵەکەم

لە دەوار و ڕەشەماڵی شەوەکەی شاری ئەوین
من و تۆ، ماچ و ویسال داخێ لە مەشتن دڵەکەم

ئەجەلی ناسیح ئەگەر هات، مەڵێ چۆنوو کە نەما؟
فەلسەفەی بوونە نەبوون، کاتی تێگەشتن، دڵەکەم
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit