لە کۆبانیی خەیاڵمدا دڵم دیلی ڕەشی چاوە
لە عەفرینی وشە و ڕستەم گوڵم سیسی قژی خاوە
گەریلاکانی هەستی من لە جەنگی داعشی بیرت
بە تەنیا ناشکێن ئەمڕۆ کە دۆڕانت لە بیر ماوە!
ئەگەر زەیتوونی ئەشعارم وەرێتە ناو قەڵای دینت
ئەوا ئەمرێ خەلیفەی شەڕ، ئەگەر شەرعت لە داو ناوە!
چ دڵگیرانە ڕووخاوە سوپای ڕەش پۆشی خوێنڕێژت
چ زوحاکانە سووتاندم هەموو هزر و بیری کاوە
بە خوێنڕێژی و ڕەشی لەشکەر لە بیر ناچێ خەیاڵی من
کە دێم سەیری دوو چاوت کەم ئەبینم خوێنی تێزاوە
چ ناسێحانە باسم کرد مەڕۆ بەو ڕێگە تاریکەی
چ شێتانە لە دەستت دا ئەوەی جوانی و بە ناو باوە
هەتا دونیا نەشێواوە ئەڕۆم ڕێگەی عەشق ببڕم
بە چاوی داعشینت سوێند، گرێی ڕێگەم لە دار داوە!