چاوەڕێم ڕوون بێتەوە چاوم بە ڕوخساری گەشت
چاوەڕێم مەس بێتەوە گیانم بە گەرمایی لەشت
چاوەڕێم پڕ تامی شیرینی لەبی تۆ مەززە کەم
چاوەڕێم تۆ پێکەنی و من بوومە قوربانی و بەشت
چاوەڕێم و چاوەڕێیی چاری چارەی قەت نەکرد
بۆیە دایم شێعر ئەنووسم وا بە چێی چاوی ڕەشت
چاوەڕێم و ئەم وشانەم بۆنی مەدحی تۆ ئەدا
چەندە بێ پەروا خەیاڵم مەستە بۆ بۆنی وەشت
چاوەڕێم و ڕێ لە چارەی ئەو چەمانە نابەسم
چاوەکانت بەحری ڕەمڵە شێعرەکانم دابەشت
چاوەڕێم و هەر نەهاتی بۆنی قابیزم ئەکرد
کاتێ ناسیح عاشقت بوو مەرگی سەند بۆ باوەشت!