ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
چۆن ئەبێ تۆ پێکەنیت و من خەیاڵم چێ نەبی
عەینی مەستت شین و بازە، مەیبەسە بێ قێ نەبێ

من ئەگەر عیسای نەفەسدەر بم هەمیشە، تۆ خودای؟
چۆن ئەبێ من گیان ببەخشم گەر تۆ ئیزنت پێ نەبێ؟

چۆن ئەبێ تەسلیمی عەبدی هەڵبژاردەی خۆی ببێ؟
ئەو خودایە وا ئەوینی ناوی دنیا جێ نەبێ‌؟

پێم ئەڵێن پێغەمبەری تۆ؟ وا مەڵێ کافر ئەبی!
موعجیزەی من شێعرە بۆ ئەو، ئیدەعام چۆن لێ نەبێ؟

عابدانە و عاشقانە بۆ ئەوینت شاعیرم
وەسفی خواوەندی ئەوینم، با بکەم، ناڕێ نەبێ؟

لاوە لاوەم بۆ ئەخوێنێ و باسی مێژووی بێکەسی
چۆن دڵی من بۆ نەبوونی باخی مەرگی تێ نەبێ؟

تۆ بڵێ ناسێح بنووسە جار و بار شێعرێکی تەڕ
با لە سەر مێژووی هەبوونت ناوەکەم بێ جێ نەبێ!
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit