ئاڵەکۆک

مەلا عەبدوڵڵا ئەفزاری add_a_photo
ئەفزاری دیوانی شیعر
٦. جوانی ئازادە
ئەرێ ئەی جوانی ئازادە
دڵم تۆی گرت بەرت نادا
وەرە شۆخی پەریزادە
ژیانم چوو بە دەم بادا

لە کوێی ژین و ژیانی من
وەرە ڕووحی ڕەوانی من
بڕا ئارامی گیانی من
لە دووریت دڵ چ ناشادە

دەوای قەلبی بڕیندارم
ئەتۆی یار و پەرستارم
وەرە دوکتۆری خەمخوارم
ژیان نەفعم لە بۆ نادا

وەرە مەیگێڕی ماھیرم
دەسم بگرە ئەمن پیرم
لەو کاتە ڕا بڕا شیرم
خۆشیم نەدی لە دنیادا

سوورەگوڵ، جوانی نازپەروەر
فیدات بن گیان و دڵ یەکسەر
گرفتارم بە پێغەمبەر
لە لای کێ بێژم ئەو دادە

ئەرێ یاری بە لەنجەولار
گرفتارت بووە (ئەفزار)
ڕەزاسووک، دڵبەری نازدار
نەما تاب، زولفەکەت لادە
(پیرانشار١٣٦٩/٨/٦)
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit