یاران لایان عەجیبه که مات و دڵ غەمینم
ڕەنگ زەرد و لێوبەبار و دڵ پڕ کوڵی گرینم
گەر دەپرسن چ هۆیه؟ گێرۆدەیی ئەوینم
هیلاکی چاوی جادووی خەزاڵی خوێنشیرینم
هەتا ماوم دەناڵم به چاوی پڕ له گریان
هاوار دەکەم وەکوو شێت به جەرگی میسلی بریان
ئەڵێم ئارامی بردووم چاو هەڵۆیێ له پیران
بزەی لێوی فراندی دڵ و مەزهەب و دینم
یاران مەکەن مەلامەت وەکۆ بن گشت له دەورم
له دەردی دووری ئازیز تەواو خەریکه بمرم
ئاوری بەردا دەروونم دڕی حیجابی سەبرم
وەکو چۆمی سوغانلوێ هاژه ئەکا ئه سرینم
ڕەنگ زەرد و لێوبەبار و دڵ پڕ کوڵی گرینم
گەر دەپرسن چ هۆیه؟ گێرۆدەیی ئەوینم
هیلاکی چاوی جادووی خەزاڵی خوێنشیرینم
هەتا ماوم دەناڵم به چاوی پڕ له گریان
هاوار دەکەم وەکوو شێت به جەرگی میسلی بریان
ئەڵێم ئارامی بردووم چاو هەڵۆیێ له پیران
بزەی لێوی فراندی دڵ و مەزهەب و دینم
یاران مەکەن مەلامەت وەکۆ بن گشت له دەورم
له دەردی دووری ئازیز تەواو خەریکه بمرم
ئاوری بەردا دەروونم دڕی حیجابی سەبرم
وەکو چۆمی سوغانلوێ هاژه ئەکا ئه سرینم
پیران: ناوی خێڵ و عەشیرەیێکە لە نزیک پیرانشار و بەو ناوچەیەش دەکوترێ کە ئەوانی لێ دەژین (بەری پیرانان).
سۆغانلوێ: ناوی دێیەکی پیرانشارە.
سۆغانلوێ: ناوی دێیەکی پیرانشارە.