ئاڵەکۆک

مەلا عەبدوڵڵا ئەفزاری add_a_photo
ئەفزاری دیوانی شیعر
١. ژیاننامە
ئەفزاری کێ بوو:
ناوی عەبدوڵڵا کوڕی مام برایم لە ساڵی(١٣٢٠ کـ. هـ) لە گوندە جۆانەکەی سەروکانی سەر بە شاری پیرانشاڕ لە دایک بووە.
لەو کاتدا کە ھەموو جۆرە نەخۆشیەک زۆر بووە ئەویش بە نەخۆشی خورێکە ھەر دوو چاوی لە دەس داوە ھەر بۆیە بابی بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز ناردویەتە نێو فەقێیان.
وەک بۆ خۆی کوتویەتی لە سالی ١٣٤٢ دەستی کردووە بە شێعر کوتن.
لە ڕۆژی سێی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٧٤ بە ھۆی نەخۆشی شەکرە (قەند) دڵی گەورەی لە کار کەوت و وەستا. بە بەشداری خەڵکی ئەمەگ ناسی پیرانشار لە گۆڕستانی کۆنەخانێ بە خاک سپێردراوە.
لە پاش خۆی دوو کومەڵە شێعری بە جێ‌ھیشتووە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ھەل و مەرج بۆ چاپ کردنیان نەڕەخساوە.
مامۆستا ئەفزاری سێ کوڕ و کچێکی لە پاش بەجێ ماون.
مامۆستا ئەفزاری یەکێک بووە لە ھەرە حافزە باشەکانی قوڕئانی پیرۆز.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit