خوالێخۆشبوو مەلا مارف لە دەورانی خۆیدا بە ناوی شاعیری پێشکەوتوو ناسرا بوو. مه‌لا مارف (مەعرووف) له ساڵی (١٢٥٣)ی کۆچی هه‌تاوی (١٨٧٤)ز له‌گوندی حاجی خۆشی مه‌ڵبه‌ندی شاروێرانی مه‌هاباد له دایک بووه و له تایه‌فه‌ی به ناوبانگی په‌ڕبڵاوه. مانای وشه‌ی پەڕ‌بڵاو ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن باپیری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له داوه‌تێک له كاتی جلیت كردن‌دا په‌ڕی تاووس بۆ ڕازاننه‌وه ده‌كاته به‌ر شه‌ده‌كه‌ی له سه‌ری ده‌كه‌وێته خوارێ و په‌ڕه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه. بۆیه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به په‌ڕبڵاو ناوبانگیان ده‌ركردووه. مه‌لا مارف كوڕی برایم كوڕی قادر كوڕی عه‌زیز په‌ڕبڵاوه. دایكی زبێده له تایه‌فه‌ی زانایانی ئه‌و ناوچه‌یه بووه. شاعیر له ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵیدا ده‌گه‌ڵ شه‌مسی خانم كچی مه‌لا ڕه‌زای بانه‌یی خه‌ڵكی گوندی (سوت و به‌رده‌ڕه‌ش) له مه‌ڵبه‌ندی بانه زه‌ماوه‌ند ده‌كا. شایی ئه‌وان له گوندی قۆڵغه‌ته‌په له ناوچه‌ی ئێل‌ته‌یموری مه‌هاباد به‌ڕێۆه چووه. مه‌لا مارف یازده منداڵی هه‌بووه كه مه‌لا عه‌لی له هه‌مووان گه‌وره‌تر بووه. مه‌لا عه‌لی له گوندی قه‌ره‌گوێز به ده‌ستی داروده‌سته‌ی ڕژێمی شای گۆڕبه‌گۆڕ شه‌هید كرا. مه‌لا مارف له به‌ر كوڵ و په‌رۆشی كوڕه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی كه لاوێكی تێگه‌یشتوو بوو، ئه‌وه‌نده ده‌گری تا له بینایی چاوان بێ به‌ش ده‌بێ. چه‌ند جاریش ده‌چێته شاری ته‌ورێز بۆلای دوكتور و چاوی عه‌مه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ش سوودی نابێ و به‌كوێری ده‌مێنێته‌وه. مه‌لا مارف له ده‌ورانی مناڵیه‌وه هه‌تیو بوو. باوكی به ناوی یۆسف پێنج كوڕ و كچێكی هه‌بوو كه مارف سێهه‌مین كوڕی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو. مارف له ژێر چاوه‌دێری و سه‌رپه‌ره‌ستی براگه‌وه‌ره‌كانی له گوندی 'شاگێلدی' ناوچه‌ی ئێل ته‌یمووری مه‌نگوڕ ده‌ژیا. بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌موو له خوێندن و نووسین بێ‌یه‌ش بوون. ئه‌ویش وه‌ک ته‌واوی كه‌سانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بێ سه‌واد ده‌مێنێته‌وه و خه‌ریكی كاری وه‌رزێری و مه‌ڕداری ده‌بێ، تا ته‌مه‌نی دوازده ساڵه‌یی!
ڕۆژێک كه له مه‌زرا خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ ده‌بێ فكرێک ده‌كه‌وێته سه‌ری و مه‌ڕه‌كان بێ خاوه‌ن به‌جێ دێڵێ و به‌ره‌و ئێراق ده‌كه‌وێته ڕێ و شازده ڕۆژی ڕه‌به‌ق ده‌پێوێ تا ده‌گاته شاری سلێمانی و ده‌چێته مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌حوی و له‌وێ خه‌ریكی خوێندن و فێربوونی عیلم و زانست ده‌بێ. پاش دوو ساڵ و پێنج مانگ له ساڵی (١٢٦٩)ی هه‌تاوی براكانی كه لێی ده‌گه‌ڕان له‌و مزگه‌وته‌دا دۆزیانه‌وه و له گه‌ڵ خۆیان بردیانه‌وه ئێران، له‌و كاته‌دا ماڵیان له گوندی شاگێلدی بوو. له‌وێوه بۆ گوندی كۆكه‌ی له نزیک بۆكان ده‌گوێزنه‌وه. مه‌لا مارف ده‌چێته دێیه‌كانی تورجان و سه‌رده‌راباد و له خزمه‌ت زانایانی وه‌ک ماموستا مه‌لا محه‌مه‌د ساڵحی قزلجی و ماموستا مه‌لا عه‌لی تورجانی خه‌ریكی خۆێندن و فێربوونی عیلم و زانست ده‌بێ. پاش كۆتایی هێنانی ده‌رسه‌كه‌ی له گونده‌كانی قاجری، سه‌یدئاوا، شاریكه‌ند، قه‌ره‌كه‌ند، زه‌نبیل، قه‌ره‌گوێز و ده‌روێشان ده‌بێته موده‌ڕڕیس و پێشنوێژ. له ساڵی ١٣٠٣ی هه‌تاوی له به‌ر كوژرانی مه‌لا عه‌لی ده‌چێته مه‌هاباد و له مزگه‌وتی شادروێشدا ده‌بێته موده‌ڕڕیس و پێش نوێژ و زۆربه‌ی شێعره‌كانی خۆی له‌و ساڵانه‌دا گوتووه. له شاری مه‌هاباددا زۆر به هه‌ژاری و نه‌داری ژیان ده‌باته سه‌رێ و ئه‌م نه‌داری و ده‌ست‌ته‌نگییه له شێعره‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. مه‌لا مارف له نۆزده‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، كاتژمێری (٦: ٣٠) به‌یانی ساڵی (١٣٢٤)ی هه‌تاوی له بازاری مه‌هاباد له گه‌ڕه‌كی مزگه‌وتی جامیع له ماڵی حاجی سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی شه‌مسی كه به كرێی گرتبوو كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی مه‌لا جامیدا به خاک ئه‌سپێردرا.