ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
جاروبار... پرچت
بە تاوێک باران بە ڕەشەبایێ،
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم: تا ماوە... ئیتر دانایێ...

کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین
بە چاولێکنانێ هەڵدەڕژێ و دادێ،
دیسان، وەک جاران،
دابین دەبێت و
لەبەری دەست و هەناسەم ڕادێ،

زریان بۆ زریان،
تۆفان بۆ تۆفان بەجێدەهێڵێ و
هەتا بەیانی
نوقمی شەپۆلی بەرامەی مۆرد و کنێرم دەکا

دانی پیا دەنێم:
هەرچی دەیزانم
لە فەلسەفەی ژین،
ئەو فێرم دەکا!

فەرهەنگۆک
بەرامە: بۆن و هاڵاوێکی خۆشە کە لە شتێکەوە بێ
مۆرد: مۆرتک، مورتک، درەختێکە گەڵایەکی بۆن خۆشی هەیە
کنێر: گیایەکی گوڵداری جوانە، داری مەڵحەم
(٢٠٠١/٦/٥ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit