ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لە سەردەمێکدا
کە گمەی خەم و باڵەفڕکەی گیان،
ڕووبەری تاسە و قووڵایی گریان
له بانقەکاندا نمرەیان هەیە و لە کۆندۆمێکدا جێ دەکرێنەوە؛

لە سەردەمێکدا
کە گوارە و ئەڵقه
بە ناوکی ڕووت و گوڵبەدەمەوە دەبریسکێنەوە؛

له سەردەمێکدا
کە ڕازەکانی مووبەمووی بەدەن
ئاشکراترن
لە قوونەجۆڵەی باڕۆکەیێکی ئاوەڕووتکراو
من چۆن دەربارەی عیشقی خۆم بدوێم،
کە ڕەوەکترە لە سوێسکەی شاخان،
بەخشندەترە لە تیشکی هەتاو!

فەرهەنگۆک:
گمە: ناڵەی کۆتر
سوێسکە: مەلێکە وەک کەو، بەڵام ئەم بچووکترە و گۆشتی خۆشترە.
(٢٠٠١/٣/٢٥-هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit