ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بەرەو زەردەپەڕ
٦٩. لەبەر پەنجەرە
چ ئەستێرەبەندانێکە!
مانگ پڕ بە سی،
وا ساماڵی شین هەڵدەمژێ...
وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و
هەست ڕاگرە
بزانە چۆن
بێدەنگی زمانی دەپژێ!
***

وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و
بۆ ساتێکیش جێم مەهێڵە
ئەستێرەیەک لە من دیارە،
ڕووتوقووتە و هەڵدەلەرزێ
زۆر ساوایە و دەشنێتەوە
چەند دەترسم پێڕەوکە بێ،
نووچێک بدا و بەربێتەوە!

فەرهەنگۆک
ئەستێرەبەندان: تەنرانی ئاسمان بە ئەستێران، ئەستێرەڕێژبوونی ئاسمان
نووچدان: ڕەتبردن، ساتمەکردن، هەڵەنگووتن
(٢٠٠٠/١٢/٩ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit