ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لە باخێکدا
گوڵمێخەکێک دڵمی ڕفاند.
بە خەمساردی
دەستم نایە بینەقاقای بۆ چنینی.
لە پڕێکا
لە جێگەی گوڵ، گوڵم نەدی،
خۆمم بینی!

ڕاچڵەکیم و بە بیرما هات:
( منیش، ئەمڕۆ،
وەک ئەو گوڵە دەشنێمەوە،
بێپەروام، ئاسوودەم، هێمنم...
ئەی کێ دەڵێ، هەر وەک ئەویش،
دەستی مردن
نێزیک نییە لە گەردنم؟ ! . )
(١٩٩٩/٦/١٠ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit