ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
زەرد ئەسمەرێکم لایە.
ناوێرم بڵێم زێدە،
لێ شیرینە وەک زێدێ
دەنگی فێنکایی کەپرە،
مێرگی سینگ و بەرۆکی
بۆنی کنێری لێ دێ

***

لە سووچێکی بەرامبەرم
بیرۆکەیەک هەڵکورماوە،
کەزی و بسکی دەکاتەوە و
دایدەهێنێ، چین چین، تا تا؛
بە شێنەیی دزە دەکا و
تەمی ناخم دەترووکێنێ
وەک تیشکی پیرۆزی گاتا.
خوایە، چیبکەم؟
نازانم چۆن
دەستەملانی دوو ئازیز بم
لە یەک کاتا؟ !
(١٩٩٧/٨/١ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit