ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
پێش ئەوەی وەکوو دەنکێک زەردەلووی تەنیاجێماوی
چڵۆپکی دارێ،
بای پایز لێم دا،
لەپڕ ترپەم بێ و بکەومە خوارێ

ڕەخشی خەیاڵی مەودابەزێنم،
وەک با، تاو دەدەم،
سەر لە لانەی باز،
لە لووتکەی قیتی بەر هەتاو دەدەم،
ڕێ لە زریان و برووسکە دەگرم،
دەچمە بەر ڕێژنە و
شۆڕابەی نەوی

لێیان دەپرسم:
ئاخۆ لە کوێ بم،
کاتێ ترپەم دێ و
دەکەومە زەوی!

فەرهەنگۆک:
زەردەلوو: قەیسی
چڵۆپک: ترۆپک، چڵەپۆپە، بڵندترین چڵی دار
ڕەخش: هەسپە بەناوبانگەکەی ڕۆستەمی زاڵ
ڕێژنە: لێشاوی باران، ڕەگباری باران
شۆڕابە: ئاوی باران کە لە بانی ماڵ و بەرزاییەکانەوە دەڕژێتە خوار
(هاوینی ١٩٩٥ - کۆرسۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit