ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
سوپاست دەکەم، خوایە:
جووتێک چاوت پێ بەخشیم
لە چاوی باز بیناتر

لە سنگما دڵێکت چاند
وەکوو هەور بەخشندە،
چەشنی چیا خۆڕاگر
ڕەنگم لە نووری خۆتە،
خوێنم لە شیلەی ئاگر

سوپاست دەکەم، خوایە:
بۆ پژانی زمانم
لە هەر ژێیەکی بەهەشت
ئاوازێکت بۆم چنی

بۆ خەملی نیشتمانم
نەخشینترین نیگارت
لە بەر بەهەشت داڕنی

سوپاست دەکەم، خوایە:
شەپاڵت کرد بە زارۆم،
پەریت خستە ئامێزم
بەڵام بۆچی، خودایە،
هۆشێکی وات نەدامێ،
خەڵاتان بپارێزم؟

گازاندە: گلەیی، گلە، گازن
ژێ: تەل، وەتەری ئامێری موزیک
شەپاڵ: بەچکەشێر
هاوینی ١٩٩٥ - کۆرسۆ (فینلاند)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit