ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئەنگوستیلەی کامەرانیم
لەناو پرێسکەیەک١ دایە.

پێیان گوتووم،
تەنیا جارێک تووشی دەبم،
هەر جارێک و ئیتر تەواو.

بۆیە، بگەمە هەر جوانێک،
بەو پرێسکە ئەفسووناوییەم
دێتە بەرچاو!

١. پرێسکە: بوخچۆکە بۆ شت تیاهەڵگرتن
(١٩٩٥/٣/١ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit