چۆن چک دەکەم؟
تەماشام کەن:
ئاسۆی گیانم بێشەڵانی شۆر و نوورە.
گوێتان هەڵخەن:
سەراپام گوڵبانگی داک و
سرتەی خاک و
گرفەی گڕی خوار و ژوورە.
***
چۆن چک دەکەم؟
لە بیابانا من زۆزانم لە خوێندایە،
تا هەنیشکان دەستم لەناو بەفری بەدەنتەزێندایە...
لە قوتبیشا
ترسم نییە، جێم گەرمێنە،
پێم تا چۆکان
نوقمی ئاوی شلەتێنە...
***
لە هەر کوێ بم وەکوو یەکە:
قەڵەمەکەم
جارێک چڵی گوڵەباخە،
جارێک سێرەی سەر تفەنگە!
بەری دەستم
ساتێک هۆبەی دڵدارانە،
ساتێک شوورە و قەڵای جەنگە!
چ لەوێ بم، چ لێرانە،
کەمەربەندی ئەم زەمینە
بە ناوقەدی عەشقم تەنگە؟ !
تەماشام کەن:
ئاسۆی گیانم بێشەڵانی شۆر و نوورە.
گوێتان هەڵخەن:
سەراپام گوڵبانگی داک و
سرتەی خاک و
گرفەی گڕی خوار و ژوورە.
***
چۆن چک دەکەم؟
لە بیابانا من زۆزانم لە خوێندایە،
تا هەنیشکان دەستم لەناو بەفری بەدەنتەزێندایە...
لە قوتبیشا
ترسم نییە، جێم گەرمێنە،
پێم تا چۆکان
نوقمی ئاوی شلەتێنە...
***
لە هەر کوێ بم وەکوو یەکە:
قەڵەمەکەم
جارێک چڵی گوڵەباخە،
جارێک سێرەی سەر تفەنگە!
بەری دەستم
ساتێک هۆبەی دڵدارانە،
ساتێک شوورە و قەڵای جەنگە!
چ لەوێ بم، چ لێرانە،
کەمەربەندی ئەم زەمینە
بە ناوقەدی عەشقم تەنگە؟ !