شیعر، شاخێکی ئەستەمە
داوێنەکەی ئاپۆرەیە
جەنگەڵ و بێشەی قەڵەمە
کە دەگەیتە قەدپاڵەکەی
پەنگانەوەی حەشاماتە
ڕاکەڕاکەی ڕەوەئاسکی بەردەم گورگە
ئەمان دەستیان لەسەر دڵە و
ئەوان دەستیان لەسەر ورگە
که هەورازتر هەڵدەڕوانیت
تاکوتەرا
لێرە و لەوێ
چەند بەژنێکی خاچئاسایی دەشنێنەوە
سەرتاپێیان شەڵاڵی خوێن
هەنگاویان پڕ هێمای خەمە
هەر ئەمانەن هەورازبەزێن
هەر ئەو چەندەن ڕێی لووتکەیان لە بەردەمە.
داوێنەکەی ئاپۆرەیە
جەنگەڵ و بێشەی قەڵەمە
کە دەگەیتە قەدپاڵەکەی
پەنگانەوەی حەشاماتە
ڕاکەڕاکەی ڕەوەئاسکی بەردەم گورگە
ئەمان دەستیان لەسەر دڵە و
ئەوان دەستیان لەسەر ورگە
که هەورازتر هەڵدەڕوانیت
تاکوتەرا
لێرە و لەوێ
چەند بەژنێکی خاچئاسایی دەشنێنەوە
سەرتاپێیان شەڵاڵی خوێن
هەنگاویان پڕ هێمای خەمە
هەر ئەمانەن هەورازبەزێن
هەر ئەو چەندەن ڕێی لووتکەیان لە بەردەمە.
* یەکەمجار لە بەهاری ١٩٩٤دا لە هەولێر خوێندراوەتەوە.
فەرهەنگۆک:
ئاپۆرە: قەرەباڵغی، هەزارەزیلە، کەڕەسیسەی خەڵک
شەڵاڵ: سەراپا تەڕ(شەڵاڵی خوێن و ئارەقە و... هتد)
فەرهەنگۆک:
ئاپۆرە: قەرەباڵغی، هەزارەزیلە، کەڕەسیسەی خەڵک
شەڵاڵ: سەراپا تەڕ(شەڵاڵی خوێن و ئارەقە و... هتد)