کاتێ شایی دادەبەستین
یەک چەپکین و دەست لە دەستین
شلکەبەژن، ئەڵقە ئەڵقە
شەپۆل دەدەن و شاخ دەکەن
شان دەبێتە داڵدەی شان و
پێ پێکەوە ڕمبەیان دێ و خاک داخ دەکەن
ئەی تێناگەم
بۆ لە شایی و زەماوەندی ئازادیدا
هەر چاوێک و خەمی سۆمای خۆی دەپێوێ
هەر دەستێک و دەهۆڵی خۆی دەئەنگێوێ
هەر پێیەک و
نیشتمانی دێتە بەرچاو بە پێڵاوێ
هەر سمێڵێک فیرعەونێکە و
لەعەڕشی خوای کەمتر ناوێ!
یەک چەپکین و دەست لە دەستین
شلکەبەژن، ئەڵقە ئەڵقە
شەپۆل دەدەن و شاخ دەکەن
شان دەبێتە داڵدەی شان و
پێ پێکەوە ڕمبەیان دێ و خاک داخ دەکەن
ئەی تێناگەم
بۆ لە شایی و زەماوەندی ئازادیدا
هەر چاوێک و خەمی سۆمای خۆی دەپێوێ
هەر دەستێک و دەهۆڵی خۆی دەئەنگێوێ
هەر پێیەک و
نیشتمانی دێتە بەرچاو بە پێڵاوێ
هەر سمێڵێک فیرعەونێکە و
لەعەڕشی خوای کەمتر ناوێ!
* یەکەمجار لە حوزێرانی ١٩٩٢دا لە هەولێر خوێندراوەتەوە و لە 'یەکگرتن'دا بڵاو کراوەتەوە. دەسکاریم کردووە.
فەرهەنگۆک:
شلک: ناسک، نەرموشل
ڕمبە: ڕممە
ئەنگاوتن: هنگافتن، پێکان
فەرهەنگۆک:
شلک: ناسک، نەرموشل
ڕمبە: ڕممە
ئەنگاوتن: هنگافتن، پێکان