ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کوردستانم بە گۆڕەپان دێتە بەرچاو
سەربەخۆییش بە تۆپێکی باش فوودرا.
لەوەتی هەین
ڕاکەڕاکە قەدەرمانە،
چارەنووسه قەت نەسرەوین.
تۆپ باڵ بگرێ و
ئێمەش بەلەز وەدووی کەوین!

هەر جارێکیش تۆپەکەمان دێتە بەرپێ،
لێی دەبینە دوژمنێکی شێت و دڵڕەق،
هەتا هێزمان لەبەردایە
دەیدەینە بەر پێلەقە و شەق!

فەرهەنگۆک:
گۆڕەپان: مەیدانێکی گەورە لە زەوی
بەلەز: بەپەلە، ئازا
(٢٠٠٤/٣/١٩ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit