هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
په‌نجه‌شێر و گولی و ئایدز،
هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
مشکه په‌ردەدڕەکانی بێریا و گێبڵز
هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
گورگه‌کانی مۆسۆلینی،
سیسارکه‌کانی هۆنیکه‌ر،
هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
شاڵاوی جرجی تاعوونچێن،
لێشاوی مه‌غۆل و ته‌ته‌ر:
بۆ پۆرترێتی دوژمنم،
هه‌مووی لێکدە و
هه‌زار هێندەی باوێژە سه‌ر!
********
له کۆمه‌ڵگای ئادەمزادا
نه‌که‌ی چاوی لێ بگێڕی!
بڕۆ، لەناو بێشکه‌یه‌کی
پڕ درەختی کرملێداو،
له هه‌وینگ و جه‌نگه‌ڵێکی
هه‌تا که‌مه‌ر نوقمی زەلکاو،
له‌و بوودڕ و زەندۆڵانه‌ی
وەتی هه‌ن دوورن له هه‌تاو؛
ورد ورد بگه‌ڕێ،
سه‌رانسه‌ر،
چاو بگێڕە
له پیسترین
دڕندە و جڕ و جانه‌وەر...
بۆ پۆرترێتی دوژمنم،
هه‌مووی لێکدە و
هه‌زار هێندەی باوێژه سه‌ر!
په‌نجه‌شێر و گولی و ئایدز،
هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
مشکه په‌ردەدڕەکانی بێریا و گێبڵز
هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
گورگه‌کانی مۆسۆلینی،
سیسارکه‌کانی هۆنیکه‌ر،
هه‌ر چیت بیستووە دەربارەی
شاڵاوی جرجی تاعوونچێن،
لێشاوی مه‌غۆل و ته‌ته‌ر:
بۆ پۆرترێتی دوژمنم،
هه‌مووی لێکدە و
هه‌زار هێندەی باوێژە سه‌ر!
********
له کۆمه‌ڵگای ئادەمزادا
نه‌که‌ی چاوی لێ بگێڕی!
بڕۆ، لەناو بێشکه‌یه‌کی
پڕ درەختی کرملێداو،
له هه‌وینگ و جه‌نگه‌ڵێکی
هه‌تا که‌مه‌ر نوقمی زەلکاو،
له‌و بوودڕ و زەندۆڵانه‌ی
وەتی هه‌ن دوورن له هه‌تاو؛
ورد ورد بگه‌ڕێ،
سه‌رانسه‌ر،
چاو بگێڕە
له پیسترین
دڕندە و جڕ و جانه‌وەر...
بۆ پۆرترێتی دوژمنم،
هه‌مووی لێکدە و
هه‌زار هێندەی باوێژه سه‌ر!
فەرهەنگۆک:
بێریا لاڤرێنتی (١٩٥٣-١٨٩٩): سه‌رۆکی پۆلیس و بۆ ماوەیه‌کیش وەزیری ناوەخۆی یه‌کێتیی شوورەوی له سه‌ردەمی ستالین‌دا.
گێبلز پاوڵ (١٩٤٥-١٨٩٧): وەزیری پڕۆپاگه‌ندەی ئه‌ڵمانیای نازی.
هۆنیکه‌ر ئێریخ (١٩٩٤-١٩١٢): سه‌رۆکی ڕژێمی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات (١٩٨٩-١٩٧٣)
په‌نجه‌شێر: شێرپه‌نجه، سه‌رەتان، تیراوێ
شاڵاو: په‌لاماردانێکی بێ شه‌رمانه‌یه لەگه‌ڵ جووڵانه‌وەی دەستدا
لێشاو: ئاوی زۆر
پۆرترێت: (وشەیەکی فەڕەنسی): وێنەی کەسێک یا چەند کەسێک
بوودڕ: ڕەهۆڵ، گەوەڕ، جێی دادڕاو لە زەوی
زەندوڵ: قڵێش و دەرزی زەوی