ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
له کوردستانی دواڕۆژدا
گه‌ورەترین موزێی دنیا دروست دەکه‌م.
بۆ هه‌ر چاخێک - هۆڵێکی زل.

هۆڵی یه‌که‌م ناو لێ دەنێم
هۆڵی چاخی به‌ر له دیرۆک...
هۆڵه‌کانی‌تر هه‌موویان
هۆڵی سونگی و که‌ڵبه و ڕنۆک!

فەرهەنگۆک:
موزێ: مۆزەخانە، ئەنتیکەخانە
چاخ: سه‌ردەم
هۆڵ: ساڵۆن
دیرۆک: مێژوو
سونگی: نێزە، قەمە
که‌ڵبه: چوار ددانی درێژی تیژی بەهێزە لە ددانی پێشەوەی هێندێ گیاندار
ڕنۆک: جینجڕۆک، چنگوڕک، چنگی دڕندە و باڵندە
(١٩٨٨/١١/١ - ته‌رابلوس)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit