شەو لە خەوما
ئارامگەی حاجیم١ دیتەوە.
چۆکم دادا، سوژدەم برد بۆی.
گوتم: 'حاجی، پەرێشانین! '
سەری کز کرد،
دەستی دانا سەر دڵی خۆی.
گوتی: 'مەرد بە، زیندووم کەوە! '
گوتم: 'گەورەم،
من عیسا نیم،
چۆن زیندووت کەمەوە، بێژە'؟
گوتی: 'لێرە دەرم بێنە،
دووبەرەکی
لە شوێنەکەی من بنێژە! '
ئارامگەی حاجیم١ دیتەوە.
چۆکم دادا، سوژدەم برد بۆی.
گوتم: 'حاجی، پەرێشانین! '
سەری کز کرد،
دەستی دانا سەر دڵی خۆی.
گوتی: 'مەرد بە، زیندووم کەوە! '
گوتم: 'گەورەم،
من عیسا نیم،
چۆن زیندووت کەمەوە، بێژە'؟
گوتی: 'لێرە دەرم بێنە،
دووبەرەکی
لە شوێنەکەی من بنێژە! '
١. حاجی قادری کۆیی، شاعیری نەتەوەییی کورد