ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی برووسکەچاندن
٥٧. بۆ ئینتەرناسیۆنالیستێک
'بۆ هاوڕێی سەلڤادۆریم خۆسێ ڕۆمیرۆس'

سەر کۆنەم مەکە!
منیش وەکوو تۆ، گۆی زەوی ماڵمە.
ئاسمانیش تافتەی کچی خەیاڵمە.
وەک تۆ خواکردم،
وەک تۆش دەمەوێ، تا سەر خواکرد بم.
بۆیە سەربەندی شیعرم هەر کوردە.
چونکە کوردم و ناهێڵن کورد بم!

فەرهەنگۆک:
سەرکۆنە: سەرزەنشت
تافتە: دیوا، پارچە قوماشێکی ئاوریشمینی جوانی ژنانە
(١٩٨٧/٥/٢٥ - تەرابلوس)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit